07/04/2026
سوپاسنامە
بەناوی خۆمان و سەرجەم ئەهلی دەمرکانەوە ، سوپاسی خاوەن و ستافی (کارگەی غازی دەمرکان و کارگەی غازی کوردستان ) دەکەین . لەپای ئەو خزمەتەی کە بە ئەهلی دەمرکان و دەوروبەری کردویانە . ئەوەی جێگای خۆشحاڵیمانە ئەو مامەڵە پڕ ڕێز و خزمدۆستیانەیە کە ئەو برایانەمان نواندویانە لەم قەیرانەدا . هەر لە ئاگادارکردنەوەی کاتی هاتنی غازەوە بگرە هەتا دابەشکردن و هەموو جۆرە هاوکارییەک. سوپاس بۆ خوا لە زۆر شوێن و لە زۆر کەسی دەرەوەی دەمرکانیش بیستمانەوە کە چەندە ئاسانکاریی و هاوکاریی خەڵکیی کراوە . ئەمەش هەم جێگای شانازیمانە هەمیش جێگای سوپاسگوزاریی .
سوپاس بۆ کاک کامیل
کاک بەهزاد
کاک نەوشیروان
لیژنەی چاودێریکردنی نەوت و گاز
سەرجەم ئەو بەڕێزانەی کە بەناڕاستەوخۆیی ڕۆڵیان هەبووە لە خزمەتکردنی خەڵکی دەمرکان .