21/02/2024
خەڵکانێکی زۆر هەموو ڕۆژێک ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شەقامەکە پاڕک دەکات خەڵکی ناچار دەبن لە جادەکەوە تێپەڕ بن،
دوکانەکان نیوەی کاڵاکانیان لە دەرەوە دادەنێن لەبەر بچووککردنەوەی شۆستەکان هاتوچۆ کردن زۆر قوڕس بووە،
کارمەند لەناوەڕاستی کاتی کارکردندا نانی بەیانی دەخوات یان بە موبایلەکەی قسە لەگەڵ کەسێک دەکات یان کات بەسەر دەبات لەناو فەزای مەجازی ،
خاوەن شوقەکان دوور لەچاوی کڕیارەکان کام کەرەستەی خەراپ و بێ کوالیتیە ئەو دادەنێن لەکاتێکدا پێشتر پارەکەیان وەرگرتووە،
کارمەندی بانق لە ناوەڕاستی قەرەباڵغیەوە کە هەموویان لەڕیزدان ئاماژە بۆ کەسێک دەکات کە دەیناسێت نۆرە بڕی دەکات کارەکەی بۆ ئەنجام دەدات،
مامۆستای زانکۆیە هەموو وانەیەک ۲۰ خولەک دوا دەکەوێت و پێش کۆتایی هاتنی وانەکەی پۆلەکەی جێ دەهێڵێت ئەوەی جێی سەرنجترە بابەتی توێژینەوەی قوتابیان بەناو خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە،
پزیشک لە نەخۆشخانە نەخۆش چارەسەر ناکات بۆئەوەی بچێتە عیادەکەی خۆی و هاوکاری کەسێک ناکات کە بەگیرفانی بەتاڵەوە بچێت،
هەموویان کەشەوانە، دەچنەوە ماڵەوە، کە سۆشیاڵ میدیا دەکەنەوە باسی گەندەڵی و دزی و کرێ و جیاکاری و نادادپەروەری دەکەن و ئەو پۆستانە لایک دەکەن کە باسی دادپەروەری دەکەن،
هەموان ستایشی سەروەری یاسا دەکەن لە ئەوڕوپا و ئەمریکا کاتێک نۆرەی خۆی هات کام کارە خراپ و نایاساییە ئەنجامی دەدات،
✔ بالەخۆمانەوە دەست پێ بکەین
کۆمەڵگا لە من و تۆ و ئەوانی تر پێک هاتووە
ئەگەر ئەتەوێت کۆمەڵگا بگۆڕی پێویستە خۆت بگۆڕیت.
اللَّهمَّ بلِّغْنا رمضانَ